بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کوردستان 24 ڕاپۆڕتی دا کە دوای ئەو دیدارە بارزانی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەمریکا پێبەندە بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستان. جیمز جفریش وتی کە ئەو دانیشتنە بە ئامادە بوونی فەرماندەرانی سەربازی بەڕێوە چوو و لەو ڕەوتەدا جەخت کراوە لەسەر پێویستی درێژەی هاوکاریەکان لە شەڕ بە دژی داعش .
نوێنەری تایبەتی ئیالاتی یەکگرتوی ئەمریکا لە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش لە سەفەری خوی بۆ هەولێر لە گەڵ ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان ( پارتی) دیداری کرد.
دوایین ڕووداوەکانی سیاسی و ئاسایشی عێراق و ناڕەزایەتیەکانی سەرشەقام لەو وڵاتە و داخوازی ناڕازیان ، لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژەکانی ئەو دیدارە ڕاگەیندراوە .
.........
340